میخائیل بۆگدانۆڤ ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات
"کۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجامدا"
K24 – ههولێر:
میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ هەولێر خستەڕوو.
بۆگدانۆڤ رایگەیاند، کۆبوونەوەکان لە هەولێر زۆر گرنگ بوون و باسمان لە دۆخی ناوچەکە و عێراق کرد.
راشیگەیاند: لەگەڵ سەرکردایەتی کورد زۆر بابەتی گرنگمان باس کرد.
روونیشکردەوە، ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رووسیا، پرشنگدارە.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گووتیشی: "کۆمپانیا زەبەلاحەکانی رووسیا لە بواری وزە لێرە کار دەکەن، لەو رووەوە باسمان لە پەیوەندییەکانمان لە رووی ئابووری و وزە کرد".
دوێنێ چوارشەممە، میخائیل بۆگدانۆڤ گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
H.J