کۆمپانیایەکی هێڵی فڕۆکەوانی بۆ یەکەمجار گەشتەکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

یەکەم گەشتی بۆ هەولێر ئەنجام دەدات

K24 – هه‌ولێر:

هێڵی فڕۆکەوانی Gulf Air لە 2ی مانگی داهاتوو- شوبات، گەشتەکانی بۆ/لە هەولێر دەستپێدەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای Gulf Air، کۆمپانیاکە، گەشتەکانی بۆ بەغدا و نەجەف دەستپێدەکاتەوە، هەروەها بۆ یەکەمجار گەشتەکانی بۆ هەولێریش دەستپێدەکات.

ئەم هەنگاوەی ئەو کۆمپانیا بەحرەینییە بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی بەحرەین لە نەجەف و باڵیۆزخانەی بەحرەین لە بەغدا بووە.

پێشتر بەهۆی تێکچوونی سەقامگیریی عێراق، ئەو کۆمپانیایە گەشتەکانی بۆ عێراق راگرتبوو.