پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو

خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینه‌

K24 – گه‌رمیان:

پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ ناوی "سه‌رهه‌ند سواره‌ محه‌مه‌د" خه‌ڵكی سنووری "راپه‌ڕین" و پێشمه‌رگه‌ی لیوای (128) له‌ چه‌می "ئاوه‌ سپی"، كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان هه‌ردوو گوندی "قه‌ڵا" و "مه‌حمودبه‌گ" له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێكی خۆی، شه‌هید بوو.

رووداوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (30ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) روویداوه‌. ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ رۆیشتووه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چیلكه‌ و دار بۆ ئه‌وه‌ی شه‌و ئاگری پێ بكه‌نه‌وه‌. نارنجۆكێكی پێ بووه‌. به‌ هۆی ده‌رچوونی ئه‌ڵقه‌ی" نارنجۆكه‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌. به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌هید بووه‌.