نهێنییه‌كی په‌تای كۆرۆنا.. ژماره (20) له چوار سه‌ده‌دا بووه‌ته مۆته‌كه‌ی مرۆڤایه‌تی
بۆچی له ساڵی بیستی هه‌ر سه‌د ساڵێك په‌تا بڵاوده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی ره‌شاو(تاعون)، كۆلێرا، ئایدز و ئه‌نفلۆنزا جۆراوجۆره‌كان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زیاتر له قوربانیانی هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی مرۆڤیان له‌ناو بردووه.
ئه‌وه‌ی زانایانی تووشی تێڕامان و سه‌رسامی كردووه، ئه‌و په‌تایانه‌ی زۆرترین قوربانیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له ساڵی (20)ی هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای بوونی لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا، به‌ڵام هێشتا نهێنی ژماره (20) و په‌یوه‌ندی به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا كوشنده‌كان نه‌زانراوه.

له ساڵی (1720) په‌تای تاعون، یان ره‌شاو و مردنی ره‌ش، شاری مرسیلیای فه‌ره‌نسای گرته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا، زیاتر له (100) هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

سه‌د ساڵ دواتر و له ساڵی (1820) په‌تای كۆلێرا له ئه‌ندۆنیزیا، تایله‌ند، فلیپین بڵاوبوویه‌وه و زیاتر له (100) هه‌زار كه‌س بوونه قوربانی.

.jpg)
به هه‌مان شێوه و كاره‌ساتبارتر سه‌د ساڵ دواتر و له ساڵی (1920)دا، په‌تای ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی له ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان بڵاوبوویه‌وه و له ئه‌نجامیدا زیاتر له (100) ملیۆن مرۆڤ گیانیان له‌ده‌ستدا.


ئێستا ئێمه له ساڵی (20)ی هه‌زاره‌ی سێیه‌مین و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، قه‌ره‌باڵغترین وڵاتی جیهانی گرتووه‌ته‌وه. ژماره‌ی قوربانییه‌كان له زیادبووندایه و تا دێت مه‌ترسییه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن.
