له قه‌ره‌ته‌په داعش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی رفاند
بازگه‌یان داناوه
K24 – گه‌رمیان:
په‌یامنێری كوردستان24، له سنووری گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بازگه‌ی كاتی‌یان داناوه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندووه.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری "كوردستان24"، رووداوه‌كه لە نزیک گوندی قەریاتاخ لەسنووری ناحیەی قەرەتەپە روویداوه و چه‌كدارانی داعش بازگەیەکیان داناوە لەسەر رێگای سەرەکی ناحیەی قەرەتەپە - قەزای کفری.
په‌یامنێری "كوردستان24" گوتیشی: چه‌كدارانی داعش چەندین ئۆتومبێلی هاووڵاتیانیان راگرتووە و تەقەیان لەچەندین ئۆتۆمبێلی دیكه کردووە و (7) هاووڵاتیان رفاندووە. دووانیان خەڵکی خانەقینن و شۆفێرن و (5) هاووڵاتییەکەی دیكه خەڵکی ناحیەی قەرەتەپەن.
جمووجۆڵی چه‌كدارانی داعش له سنووری ناوچه‌كانی گه‌رمیان و پارێزگای دیاله و سه‌لاحه‌دین و كه‌ركووك، بووه‌ته جێی نیگه‌رانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش هۆشداریان له مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه داوه، به تایبه‌تی له كاتێكدا، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه په‌راوێزخراوه و له دوای رووداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه یه‌كلایه‌نه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رپرسیارێتی دۆسییه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، كه پێشتر به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كۆنترۆڵیان كردبوون.
رووداوی رفاندنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی خه‌ڵكی قه‌ره‌ته‌په، دوای ئه‌وه دێت، شه‌وی رابردوو، بۆ دووه‌م جار له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك هه‌فته‌دا، چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای داقووق، هێرشیانکردە سەر خاڵێکی لیوای (45) سوپای عێراق و له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا دوو سه‌ربازی سوپا كوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی کەرکووک بە "کوردستان24"ی راگەیاند، شەڕێکی سەخت لەنێوان هەردوولا روویداوە، له ئاكامدا دوو سەربازی سوپای عێراق کوژراون.