هێزێكی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هورمز
هۆڵه‌نداش به‌ڕێوه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی سوپای فه‌ره‌نسا گه‌یشته گه‌رووی هورمز، بڕیاره كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی هۆڵه‌ندیش بگاته هورمز بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی رێڕه‌وی بازرگانی جیهانی له‌و ته‌نگه‌یه‌دا بپارێزن.
واشنتن داوای كردبوو، وڵاتانی ئه‌وروپا هێز ره‌وانه‌ی هورمز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی رێڕه‌وی بازرگانی جیهانی بپارێزن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، هه‌شت وڵاتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن له گه‌رووی هورمزدا.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، هه‌شت وڵاته ئهوروپاییهكه بریتین له: ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، دانیمارك، فه‌ره‌نسا، یۆنان، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا و پورتوگال.
ئه‌و وڵاتانه ده‌ڵێن: هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزین و رێڕه‌وی بازرگانی جیهان له مه‌ترسی دووربخه‌ینه‌وه.