ئاسمان به رووی چیندا داده‌خرێت
كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته (18) وڵات

K24 – هه‌ولێر:
كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته (18) وڵات و تا ئێستا سه‌ره‌ڕای تووشبوونی هه‌زاران كه‌س، (213) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌یان كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی گه‌شته‌كانیان بۆ چین راگرتووه. رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانیش باری له‌ناكاوی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندووه.
له نوێترین پێشهاتیشدا، كۆمپانیا گه‌وره‌كانی فڕۆكه‌وانی و چه‌ندین وڵات گه‌شته‌كانیان بۆ چین راگرت له‌وانه:
- كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ئازۆر ئێر" و "ئه‌ی فلای" و "نوردویند".
- كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ئۆرال".
- میسر سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ چین راگرتووه.
- ئه‌ڵمانیا هه‌موو گه‌شته‌كانی بۆ چین راگرتووه.
- ڤێتنام سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ شاری وهان راگرتووه.
- هێڵی ئاسمانی ئه‌ندۆنیزیا.
- هێڵی ئاسمانی به‌ریتانیا.
- كۆمپانیای "ڤین ئێر".
- هێڵی ئاسمانی فه‌ره‌نسا.
- كازاخستان، گورجستان تا 29ی ئازار/ مارسی داهاتوو گه‌شته‌كانیان راگرتووه.
- هێڵی ئاسمانی كینیا.
- هێڵی ئاسمانی توركیا.
- هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا.
- هێڵی ئاسمانی رواندا.
- هێڵی ئاسمانی تایله‌ند.
- كۆمپانیاكانی مالیزیا.
- هێڵی ئاسمانی ژاپۆن.