ئەمەریکا بیر لە دانانی سیستمی پاتریۆت لە عێراق دەکاتەوە
"رەنگە لە هەولێر یان لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بێت"
K24 – ههولێر:
سوپاسالاری ئهمەریكا دووپاتی دهكاتهوه، لهگهڵ دهسهڵاتدارانی عێراق له رووی سهربازییهوه هاوكار دهبن و بیریش له دانانی سیستهمی بهرگری پاتریۆت له ههولێر و عهین ئهسهد دهكهنهوه.
مارک میڵی، فەرماندەی دەستەی ھاوبەشی سوپای ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لە واشنتن رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق لەھەوڵداین بۆ ئەوەی سیستمی بەرگری مووشەکی رەوانەی ئەو وڵاتە بکەین، بەڵام جێگیرکردنی پاتریۆت شتێکی بچووک و ئاسان نیە، لەراستیدا دەکرێ بڵێین جێگیرکردنی بەتالیۆنی سیستمی بەرگری مووشەکی".
راشیگەیاند: "دواتر ئایا ئەو بەتالیۆنە لە ئەلئەسەد یان لە ھەولێر جێگیر دەکرێت؟ ئێستا سەرقاڵی ئەوەین بزانین ئەگەر سیستمی پاتریۆت ھەبوایە دەیتوانی ئەو مووشەکانە (مووشەکەکانی ئێران) بخاتە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەدڵنیاییەوە پێموایە پێویستمان بە سیستمی بەرگری پاتریۆت لە عێراق ھەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە دەسەڵاتدارانی عێراق داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن و رەتی دەکەنەوە رێگا بدەن ئەمەریکا سیستمی بەرگری مووشەکی لە عێراق جێگیر بکات.
H.J