تەرمی هاووڵاتییەکی رفێنراوی قەرەتەپە دۆزرایەوە
شەوی رابردوو چەکدارانی داعش بە جلی سەربازیەوە چەند هاووڵاتییەکیان رفاند
K24 – گەرمیان:
شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش لەسەر رێگای قەرەتەپە – کفری، بازگەیەکیان داناو و چەند هاووڵاتییەکیان رفاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆش، تەرمی یەکێک لە رفێندراوەکان دۆزرایەوە.
پهیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "چهكدارانی داعش چەندین ئۆتومبێلی هاووڵاتیانیان راگرتووە و تەقەیان لەچەندین ئۆتۆمبێلی دیكه کردووە و (7) هاووڵاتیان رفاندووە کە سیانیان قوتابی بوون و چوارەکەی دیکەش شۆفێر و هاووڵاتی بوون".
راشیگەیاند: "بەرە بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو هاووڵاتیانە بە ناوی محەمەد سەمین و ئۆتۆمبێلەکەی دۆزراوەتەوە و چارەنووسی رفێنراوەکانی دیکەش نادیارە".
ئاماژەی بەوەشکرد، شەوان هاتووچۆ لەو رێگایە مەترسی زۆری هەیە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان نەیانتوانیوە ئاسایشی بۆ دابین بکەن.
رووداوی رفاندنی ژمارهیهك هاووڵاتی خهڵكی قهرهتهپه، دوای ئهوه دێت، شهوی رابردوو، بۆ دووهم جار له ماوهی كهمتر له یهك ههفتهدا، چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای داقووق، هێرشیانکردە سەر خاڵێکی لیوای (45) سوپای عێراق و له ئاكامی رووبهڕووبوونهوهی نێوانیاندا دوو سهربازی سوپا كوژران.
H.J