ئیتاڵیا باری لەناکاوی راگەیاند
حکوومەت باری لەناکاوی راگەیاند
K24 – ههولێر:
بەهۆی تۆمارکردنی دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆمای پایتەخت، حکوومەتی ئیتاڵیا باری لەناکاوی راگەیاند.
جیا لەوەش، حکوومەت بڕیاریداوە، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی چین بۆ وڵاتەکەی رابگرێت چونکە ئەو دوو کەسەی لە رۆما هەڵگری ڤایرۆسەکەن، پێشتر بۆ گەشت سەردانی چینیان کردووە.
هەر ئەمڕۆ، دوو حاڵەتی دیکە لە بەریتانیا تۆمارکران و لە کۆریای باشووریش، چوار حاڵەتی نوێ تۆمار کراون.
وڵاتی سینگافورەش، گەشتەکانی چینی بۆ خاکی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە.
تاوەکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 213 کەس گیانیان لەدەستداوە و 9 هەزار و 776 کەسیش تووشبووی ڤایرۆسەکەن، 187 کەسیش، دوای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.