كۆرۆنا گه‌یشته رووسیا
گه‌شته‌كانی بۆ چین هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی رووسیا هه‌واڵی تۆماركردنی دوو حاڵه‌تی تووشبوو به په‌تای كۆرۆنای راگه‌یاند.
تاتیانا گولیكۆڤا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
گوتیشی: هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه دوو هاووڵاتی چینن و له رووسیا ماونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كان له هه‌رێمی زابایكالیه‌ی سیبیریا تۆمار كراوه و دووه‌میشیان له كه‌رتی تیومینی ئۆراڵ تۆمار كراوه.
هاوكات حكومه‌تی رووسیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ چین هه‌ڵوه‌شانده‌وه.