ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرز دەبێتەوە
تائێستا نزیكەی 12 ھەزار كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسەكە تۆمار كراون
K24 - ھەولێر
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین گیانیان لەدەستداوە بۆ 258 کەس بەرزبووەوە و ئەمەریکاش تۆمارکردنی حەوتەمین حاڵەتی تووشبووی بە ڤایرۆسەکەی راگەیاند.
دەسەڵاتدارانی چین رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا 45 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی هوبی تۆمارکراوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی تائێستا بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 258 کەس.
دەسەڵاتدارانی چین ئاشکرایان کرد 11 هەزار و 791 حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەمەریکاش تۆمارکردنی حەوتەمین حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند رێگە بە هیچ کەسێکی بیانی نادرێت کە لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا لە چین بووبێت و سەردانی ئەمەریکا بکات.