بەریتانیا یەکێتی ئەوروپای جێھێشت

بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا چووە دەرەوە

K24 - ھەولێر

بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا چووە دەرەوە و هەزاران کەسیش لە شاری لەندەن بەهۆی دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتییەکە ئاهەنگیان گێڕا.

کاتژمێری 11ی شەوی رابردوو بە کاتی لەندەن، بەریتانیا دوای 47 ساڵ لە ئەندامیەتی بە فەرمی لە یەکێتی ئەوروپا چووە دەرەوە و هەزاران کەسیش لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا بەهۆی دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتیی ئەوروپا ئاهەنگ و خۆشیان گێڕا.

بەریتانیا لە ساڵی 1973وە بووەتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و لە ساڵی 2016ش لە رێگەی ریفراندۆمێکەوە زۆرینەی بەریتانیەکان دەنگیان بە دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتییەکە دا، بەڵام بەهۆی ناکۆکی پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەکان جێبەجێکردنی بڕیاری ریفراندۆم بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە سێ ساڵی خایاند.