فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رێوشوێنێك دژی كۆرۆنا ده‌گرێته‌به‌ر
كار به رێنماییه‌كی نوێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی چینیان كردووه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ك رێكارێك له دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڕیاردرا رێگه به هاووڵاتیانی چینی و ئه‌و كه‌سه بیانیانه‌ش نه‌درێت كه له دوای 14/1/2020ـه‌وه سه‌ردانی چینیان كردووه بێنه ناو هه‌رێمی كوردستان.
موقه‌ده‌م رزگار ئه‌فه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه وه‌ك رێوشوێنێك له دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ كراوه و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی چینی، یان كه‌سێكی بیانی كه له دوای 14/1/2020ـه‌وه چوونه‌ته چین، رێگه‌یان پێ‌نادرێت له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بێنه ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
روونیشی كرده‌وه، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كه له رووی كارگێڕییه‌وه هه‌ندێك كاتی ویستووه، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌نجام بدرێت.
تا ئێستا نه‌خۆشی كۆرۆنا له 22 وڵات تۆماركراوه، كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌شی شاری ووهانی چینه، تا ئێستاش له‌و وڵاته 259 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له سه‌رتاسه‌ری جیهانیش 11791 حاڵه‌ت تۆماركراوه.
ئ. م