كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 5 و سلێمانی 3 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 9 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران.