مه‌سرور بارزانی له یادی 1ی شوبات: هێرشێك بوو بۆ سه‌ر هه‌موو كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌ت تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدان داده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 16ه‌مین ساڵیادی 1ی شوباتدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هێرشه هێرشێك بوو بۆ سه‌ر ته‌واوی كوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ یادی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی 1ی شوباتی 2004 ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و كرده‌وه هێرش بوو بۆ سه‌ر ته‌واوی كوردستان و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و به‌هایانی كه له كوردستان به به‌رزییه‌وه رامانگرتووه، ئه‌مڕۆ له یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا گرنگترین شت یه‌كریزی ناوخۆییه".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، ئه‌مڕۆ 1ی شوباتی 2020، تاجه‌ی گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدانی 1ی شوبات دانا.
له كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی 1 شوباتی 2004 دا زياتر له 100 سه‌ركرده و ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی و یه‌كێتی شه‌هید بوون. كه‌سوكاری شه‌هیدانیش له‌كاتێكدا كه یادی شه‌هیده‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه هاوكات داواش ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م پێكهاته و لایه‌نه‌كان به‌یه‌كگرتووی و خه‌باتی پێكه‌وه‌ییان دڵی ئه‌وان و رۆحی شه‌هیدانیش شاد بكه‌ن. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌زاری وته‌بێژه‌كه‌یانه‌وه جه‌خت له پێكه‌وه ژیان و یه‌كگرتوویی كوردستانیان ده‌كاته‌وه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
Today we commemorate the victims of the 1 Feb 2004 terrorist attack in Erbil. This was an attack on all Kurdistan — against the values and diversity we hold dear. As we remember those lost and their families, we remind ourselves of the importance of unity. pic.twitter.com/dasgsUBmBI
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) February 1, 2020