یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی چین تۆمار كرا
له 27 وڵات تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندرووستی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ده‌ره‌وه‌ی چین تۆماركرا، كه له وڵاتی فلیپینه.
رابیندرا ئه‌بیاسینگیه، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه له وڵاتی فلیپین رایگه‌یاند، قوربانییه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری ووهانی چینه و دوای هاتنی بۆ فلیپین نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێ به‌دیار كه‌وتووه.
تا ئێستا تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له 27 وڵات تۆماركراوه، جیا له‌و حاڵه‌ته‌ی فلیپین كه كه‌سێكی چینی بووه مردووه، هیچ حاڵه‌تێكی دیكه‌ی مردن له وڵاتانی دیكه تۆمار نه‌كراوه.
ژماره‌ی مردووانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه، گه‌یشتووه‌ته 304 حاڵه‌ت و 13 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوونیش له سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆماركراوه.
رۆژانه ژماره‌ی تووشبووان و مردووان له به‌رزبوونه‌وه‌دان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك تووشبووش چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
ئ. م