لەبارەی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ وەزارەتی كارەبا روونكردنەوە دەدات

ھەڵمەتی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ دەستیپێكرد

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ھەڵمەتی بڕینی كارەبای زیادەڕۆ لە ھەولێر دەستیپێكرد و وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەكدا چەند خاڵێك بۆ ھاووڵاتیان دەخاتەڕوو.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبا ھاتووە: "لە رێكەوتی 2/2/2020 ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكەینەوە كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەو یەكانەی بە زیادەڕۆیی دروستكراون بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ غەرامەیەك بكرێن. لە هەرشوێنێكیش لیژنەكانی بڕینی كارەبای زێدەڕۆیی، بینیان پێوەر بۆ ئەو یەكانە نەبەسترابوو كە تەجاوزن (نیشتەجێبوون بێت یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی) ، كارەباكەیان بەشێوەیەكی كاتی دەبڕن، تا ئەو كەسە لە زووترین كات پێوەر دەبەستێت، بەڵام هیچ غەرامەیەك ناكرێت".

وەزارەتی كارەبا راشیدەگەیەنێت: "سەبارەت بەیەكەكانی نیشتەجێبوون كە تاپۆیان هەیە هەروەها شوێنەكانی بازرگانی یان كشتوكاڵی كە مۆڵەتیان هەیە. ئەوانەش دەتوانن بەردەوام بن لە لابردنی زێدەڕۆیی لەسەر كارەبا، هیوادارین بەڕەزامەندی خۆیان و پێش گەیشتنی تیمەكانمان لای ببەن، بۆ ئەوەی غەرامە نەكرێن و رێوشوێنی یاسایان بەرامبەر نەگیرێتە بەر".

لەو روونكردنەوەیەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەو هاووڵاتیانەی كە پارەی كارەبایان زۆر لەسەر كۆبووەتەوە بۆیان دەكرێت بە 12 قیست ئەگەر ئامادەبن بۆ دانی ئەو قەرزانەی لەسەریانە. ھەروەھا ئەو هاووڵاتیانەی خۆیان فەرمانبەرن لەمەودوا پێویست ناكات (كەفیل) لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ مامەڵەی بەستنی پێوەر، تەنها پاڵپشتیەكی فەرمانگەكەی خۆیان پێبێت كە مووچەی تێدا نووسرا بێت .

 

دەقی روونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا

1- لە رێكەوتی 2/2/2020 ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەكەینەوە كە پرۆسەی بەستنی پێوەری كارەبا بۆ ئەو یەكانەی بە زێدەڕۆیی دروستكراون بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن، بەبێ‌ ئەوەی هیچ غەرامەیەك بكرێن : لە هەرشوێنێكیش لیژنەكانی بڕینی كارەبای زێدەڕۆیی، بینیان پێوەر بۆ ئەو یەكانە نەبەسترابوو كە تەجاوزن (نیشتەجێبوون بێت یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی) ، كارەباكەیان بەشێوەیەكی كاتی دەبڕن تا ئەو كەسە لە زووترین كات پێوەر دەبەستێت، بەڵام هیچ غەرامەیەك ناكرێت.

2- سەبارەت بەیەكەكانی نیشتەجێبوون كە تاپۆیان هەیە هەروەها شوێنەكانی بازرگانی یان كشتوكاڵی كە مۆڵەتیان هەیە . ئەوانەش دەتوانن بەردەوام بن لە لابردنی زێدەڕۆیی لەسەركارەبا، هیوادارین بەڕەزامەندی خۆیان و پێش گەیشتنی تیمەكانمان لای ببەن، بۆ ئەوەی غەرامە نەكرێن و رێوشوێنی یاسایان بەرامبەر نەگیرێتە بەر .

3- ئەو هاوڵاتیانەی كە پارەی كارەبایان زۆر لەسەر كۆبۆتەوە بۆیان دەكرێت بە 12 قیست ئەگەر ئامادەبن بۆ دانی ئەو قەرزانەی لەسەریانە .

4- ئەو هاوڵاتیانەی خۆیان فەرمانبەرن لەمەودوا پێویست ناكات كەفیل لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ مامەڵەی بەستنی پێوەر ، تەنها پاڵپشتیەكی فەرمانگەكەی خۆیان پێبێت كە مووچەی تێدا نووسرا بێت .

5- ئەو هاوڵاتیانەی كەفەرمانبەر نین دەتوانن كەفیلێك ببەن ، بەڵام هیچ مەرجێك بۆ رێژەی مووچەكەی داناندرێت وئەو مەبلەغانە هەڵگیراون كە پێشتر داندرابوون .

ئەم خاڵانە لەپێناو كارئاسانی بۆهاوڵاتیان لەكۆبوونەوەی پارێزگای هەولێر لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بڕیاریان لەسەردراوە .