ده‌ستگیركرا.. ئه‌كاونتی به‌ناوی كچان بۆ گێچه‌ڵ درووستكردبوو
ڤیدیۆی ناشیاوی خه‌ڵكی گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه، كه له رێی ئه‌كاونتێكی ساخته‌وه گرته‌ی ڤیدیۆیی خه‌ڵكی گرتووه و دوای هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون، له به‌رامبه‌ر پاره‌دا گرته‌كه‌یان ده‌سڕێته‌وه.
له سه‌ره‌تای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: " کەسێک بە ناوی (ف. ك. أ) ئامادەبوو لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، رایگەیاند لە رێگەی ئەکاونتێک بە ناوی (کچان) هەڵخەڵەتێنراوە و ڤیدیۆی گیراوە، هەڕەشەی لێ دەکرێت و داوای پارەی لێ دەکات".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه "لە بۆسەیەکدا لەکاتی وەرگرتنی پارە لە دادخواز دەستگیر كراوه، لە هەمانکاتدا دەستگیرا بەسەر مۆبایل و کۆمەڵێک سیمکارتی بێ ناونیشان و ڤیدیۆی نەشیاو، کە لە کارەکەی دا بەکاری هێناوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دوای وەرگرتنی وتەکانی تۆمەتبار، دەرکەوت ناوی (گ. ح. ت) تەمەن 1983 دانیشتوی شاری هەولێرە و دانی بە تاوانەکەی دانا، کە هەڵساوە بە دانانی ئەکاونتێکی ساختە بەناوی (کچان)، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆی بە (کچ) ناساندووە و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە، دواتر ڤیدیۆی ئەم پیاوانەی گرتووە و بۆی ناردونەتەوە و لەبەرامبەردا گەر پارەی بۆ نەنێرن بڵاوی دەکاتەوە، هەروەها دانی بەوەدانا کە ڤیدیۆی دادخوازی گرتووە و هەڕەشەی لە دادخواز کردووە و داوای پارەی لێکردووە".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه راشیگه‌یاندووه، "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بە زووترین کات پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (119)، بە مەبەستی وەرگرتنی راوێژی ( یاسایی، دەروونی، کۆمەڵایەتی).