ئه‌مه‌ریكا بنكه سه‌ربازییه‌كانی له سووریا فراوان ده‌كات
"به هاوكاری هێزه كوردییه‌كان ده‌ستی به‌و هه‌نگاوه كردووه"
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به فراوانكردنی دوو له گه‌وره‌ترین بنكه سه‌ربازییه‌كانی له سووریا كردووه، كه بریتین له كێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌مر له دێر زوور و ته‌ل بێده‌ر له باكووری رۆژئاوای حه‌سه‌كه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانیش، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستی به‌و كاره كردووه.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه توركییه ئاماژه‌ی پێداوه، له ماوه‌كانی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا بڕێكی زۆری پێداویستی سه‌ربازی و لۆجستی له رێگه‌ی عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی سووریا كردووه، به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له چه‌ند شوێنێكی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، به تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی لێیه.
جێگای ئاماژه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 11 بنكه‌ی سه‌ربازیان له پارێزگاكانی ره‌ققه، دێر زوور و حه‌سه‌كه هه‌یه.
پێشتریش جه‌یمس جێفری، نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی هیچ نیازێكی نییه كه له كاتێكی نزیكدا هێزه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه.
H.B