وێنه‌ی سییه‌كانی تووشبوویه‌كی كۆرۆنا بڵاوكرایه‌وه
ڤایرۆسه‌كه به روونی ده‌ركه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار پزیشكانی چین، وێنه‌ی سییه‌كانی كه‌سێكیان بڵاوكرده‌وه، كه له ته‌مه‌نی (33) ساڵیدایه و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووه.
ئه‌و تووشبووه ئافره‌ته و له شاری "وهان" كاری كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه، گواستراوه‌ته‌وه بۆ شارێكی دیكه و به هۆی تای به‌رزه‌وه ره‌وشی ته‌ندرووستی ناجێگیر بووه.
وێنه‌كه دووبه‌شه، به‌شی (B) وێنه‌ی سییه‌كانی هه‌مان كه‌سه دوای سێ رۆژ له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌كان.
