لە سلێمانی هه‌ڵمه‌تی بڕینى كارەبای زیاده‌ڕۆ دەستپێدەكات
"به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با بۆ ئهوخانوانهى به زێده‌رۆیی دروستكراون به‌رده‌وام ده‌بێت"
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ هه‌ڵمه‌تی بڕینى زیاده‌ڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێكرد و به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با بۆ ئهوخانوانهى به زێده‌رۆیی دروستكراون به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند: "دواى كۆتایی هاتنى مۆڵه‌تى پێدانى پێوه‌رى كاره‌با به‌و شوێنانه‌ى به زیاده‌ڕۆیی و نایاسایی كاره‌بایان راكێشابوو، ئەمڕۆ دووشه‌ممه 3/2/2020 له شارى سلێمانى لە ناوچەی سیتەک هه‌ڵمه‌تی بڕینی كاره‌بای زێده‌رۆ ده‌ستپێده‌كات".
ئاماژە بەوەشكراوە: "ئاگاداری هاووڵاتیانى پارێزى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه كه پرۆسه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با بۆ ئهوخانوانهى به زێده‌رۆیی دروستكراون به‌رده‌وام ده‌بێت، هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن، پێوه‌ر وه‌ربگرن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ غەرامه‌یه‌ك بكرێن، بەڵام ئەگەر دووبارەی بکەنەوە سزادەدرێن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى راشیگەیاند: "له هه‌رشوێنێك لیژنه‌كانی بڕینی كاره‌بای زێده‌رۆی، بینیان پێوه‌ر بۆ ئه‌و خانوانه نه‌به‌سترابوو كه ته‌جاوزن (نیشته‌جێبوون یاخود بارزگانی یان كشتوكاڵی بێت)، كاره‌باكه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بڕن تا ئه‌و كه‌سه له‌زووترین كات پێوه‌ر ده‌به‌ستێت، به‌ڵام هیچ غەرامه‌یه‌ك ناكرێت، بەڵام ئەگەر دووبارەی بکەنەوە سزادەدرێن رووبەڕوو یاسایی دەکرێتەوە".
ھ.م