وه‌زیری دەرەوە و به‌رگری به‌لجیكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/2/2020، فیلیپ گۆفلین، وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلجیکا بە سەردانێکی فەرمی بگاته هەرێمی کوردستان و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری به‌لجیكا له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق له كۆبوونه‌وه‌دایه، بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.
بەلجیکا پەیوەندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان هەیە و لە چەند ساڵەی رابردوو پەرەی زیاتری بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داوە.
ئ. م