جگەرەکێشان لەناو ئامرازەکانی گواستنەوە قەدەغەکرا
سزای سەرپێچییەکە دیاری دەکرێت
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی وەزاری ژمارە (3502/د لە 23/12/2019) بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی جگەرەکێشان لە ناو هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لە ژێر رۆشنایی فەرمانەکەی وەزارەتی ناوخۆ، هاتووە، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات بە بڕی (10.000) دە هەزار دینار سزا دەدرێت و لایەنی جێبەجێکار بۆ لێپێچینەوەو سزادان دەکەوێتە ئەستۆی پۆلیسی رێکارەکانی شارەوانی و پۆلیسی هاتووچۆ.
H.J