وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلجیکا گەیشتە هەولێر
وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلجیکا گەیشتنە هەولێر
K24 – ههولێر:
ئهمڕۆ دووشهممه 3/2/2020، فیلیپ گۆفن، وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلجیکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەوزی حەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لە وەزیری دەرەوە و بەرگری بەلجیکا کرد.
بەلجیکا پەیوەندییهكی بههێزی لهگهڵ هەرێمی کوردستان هەیە و لە چەند ساڵەی رابردوو پەرەی زیاتری بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان داوە.