فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له سووریا كوژرا
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كاروانی سه‌ربازانی ئێران به یاوه‌ری قاسم سوله‌یمانی چووه‌ته سووریا
K24- هه‌ولێر:
رادیۆی ده‌نگی تاران كوژرانی ئه‌سغه‌ر پاشاپوور، فه‌رمانده‌ی دیاری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی له سووریا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد.
رادیۆ ئێرانییه‌كه ئاشكراشیكرد، "پاشاپوور له شه‌ڕی دژ به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له نزیك شاری حه‌له‌ب كوژراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی فه‌یله‌قی قودس خه‌ڵكی شاری ره‌ی پاشاووری تارانه و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كاروانی سه‌ربازانی ئێران كه بۆ جه‌نگ چوونه‌ته سووریا، به یاوه‌ری قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی كوژراوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران چووه‌ته ئه‌و وڵاته".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی "عاله‌م"ی ئێران رایگه‌یاند، پاشاپوور یه‌كێك له سه‌ركرده هه‌ره دیاره‌كانی فه‌یله‌قی قودس بووه و به‌رپرسی رێكخستنی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان بووه له سووریا.
كوشتنی ئه‌سغه‌ر پاشاپوور دوای ته‌نیا مانگێك به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دێت، كه له 3ی مانگی رابردوو له هێرشێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكادا له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرانه ئامانج.
H.B