گەنجێکی کورد خەڵاتی باشترین توێژینەوەی ساڵ لە پۆڵەندا وەردەگرێت
حەسەن سوڵتان: پێویستە لە کوردستان سوود لە توێژینەوەکەم وەربگیرێت
K24- ههولێر:
ئەو گەنجە كوردەی خەلاتی باشترین توێژینەوەكانی ساڵی لە پۆلەندا وەرگرتبوو، بە سەردانێك گەراوەتەوە كوردستان و سەبارەت بە دوایین توێژینەوەی خۆی بۆ كوردستان 24 قسە دەكات.
حهسهن سوڵتان نامەی دكتوراكەی بە پلەی نایاب لە زانكۆی پۆزنانی پۆلەندی پەسەند كرا، دكتور حەسەن سوڵتان ئەو گەنجە كوردەی لە تەمەنی 33 سالی توانی بە توێژینەوەیێكی گرنگ سەبارەت بە دۆزینەوەی سیستەمێكی نوێی ئەندازیاری سەرنجی چەندین دامەزراوەی پۆلەندی و جیھانی بۆخۆی رابكێشێت و وەك باشترین 5 توێژینەوەی ساڵ دەست نیشان بكرێ،
دكتور حەسەن كه خەلاتی باشترین توێژینەوەی ساڵی پێبەخشراوە، لە ساڵی 2018 ـهوه بووەتە یەكەمی سەر ئاستی زانكۆكەی، ئەو دەربارەی ئەم تۆیژینەوەی ئاماژە بەوە دەكات، رەنگە لە رابردوودا بۆ كاری سەربازی ئەم سیستەمە بەكارھاتبێ، بەلام بە ھۆی ئەو نائارامییەی لە ناوچەكە ھەیە بۆ پاراستنی باڵهخانەكان، ئەم سیستەمە گرینگە و ھەولێشدەدات بێھێنێتە كوردستان.
دكتور حەسەن خەلكی كەركووكە و بەكالۆریۆسی لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەلاحەدین بە دەست ھێناوە، لە ئاستی كۆلێژەكەی پلەی دووەمی بهدهستهێناوه، پاشان دەچێیتە بەریتانیا، لەكۆتایی دكتوراكەی لە زانكۆی تەكنۆلۆژی پۆزنان بە پلەی نایاب بە دەستدەھێنێ و بەم توێژینەوەیهی خۆی، دەیەوێ خزمەتێك بە بواری بیناسازی و بەرگری لە تیرور یان رووادوە سروشتیەكان بكات، لێكۆلینەوەی ئەم گەنجە كوردەش ئێستا لە بواری تاقیكردنەوەدایە و بە بابەتێكی نوێ لە پۆلەندا و و ولاتانی ئەوروپی دەستنیشانكراوە.
H.B