شۆفێرێک پۆلیسێکی هاتووچۆ دەخاتە سەر بۆنیتەکەی و لەگەڵ خۆی دەیبات
ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە
K24 – ههولێر:
پۆلیسێکی هاتووچۆ لە شاری نیو دێلهی، داوای بەڵگەنامە لە شۆفێرێک دەکات دوای ئەوەی شۆفێرەکە سەرپێچییەک ئەنجام دەدات، بەڵام شۆفێرەکە گوێی پێ نادات.
شۆفێرەکە بەردەوام دەبێت لە رۆشتن و پۆلیسەکەش دەچێتە سەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلەکە، کابرای شۆفێر بە درێژی دوو کیلۆمەتر پۆلیسەکە لەگەڵ خۆی دەبات.
ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هیندستان بڵاوبووەتەوە، پۆلیسیش لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە. ئەوەش ئاشکرا کراوە، پۆلیسەکە تەندروستی باشە.
RT