وەزارەتی ناوخۆ داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

بیرۆکەکانتان بنێرن

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەت هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و تیایدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە رێگای ئیمەیلی [email protected] دەتوانن بیرۆکەکانیان بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ بنێرن.

هەر بۆ ئەو مەبەستە، وەزارەت کۆنفراسێک لە ژێر ناوی "پاراستنی سەر و سامانی هاووڵاتیان ئەرکی هەمووانە" رێکدەخات و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداربن، دەتوانن سی ڤی خۆیان رەوانە بکەن.

H.J