ڤیدیۆ.. نمایشه بێ وێنه‌كه‌ی شاكیرا و جینیڤه‌ر ببینه
به‌های خوله‌كێك رێكلامیان گه‌یانده سه‌رووی پێنج ملیۆن دۆلار
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی گۆرانی شاكیرا و جینیڤه‌ر لۆپێز، له ماوه‌ی ته‌نیا 14 خوله‌كدا نمایشێكی مێژووییان پێشكه‌ش كرد.
نمایشی ئه‌و دوو ئافره‌ته گۆرانیبێژه له میانی مه‌راسیمی كۆتایهێنان به كێبڕكێی كۆتایی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكی ناسراو به "سوپه‌ر بۆڵ" هات.
ئاهه‌نگه‌كه‌ی هه‌ردوو كچه گۆرانیبێژه‌كه ماوه‌كه‌ی ته‌نیا (14) خولهك بوو، به‌ڵام نرخی یه‌ك خوله‌كی رێكلام له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌یشته (5) ملیۆن و (600) هه‌زار دۆلار.
شاكیرای كۆڵۆمبی و جنێڤهری ئه‌مه‌ریكی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و هانده‌رانی به‌شداربووی مه‌راسیمه‌كه پێشوازییه‌كی بێ وێنه‌یان لێكرا.
شاره‌زایانی ره‌وتی هونه‌ری ئه‌و دوو گۆرانیبێژه بڕوایان وایه، ئه‌وه‌ی نمایشكرا بێ وێنه‌ترین و باشترین ئاهه‌نگ و نمایشی هه‌ردوو گۆرانیبێژ بووه.