ھۆشداری دەدرێتە سەرۆك وەزیرانی داھاتووی عێراق

داوا له‌ سەرۆك وەزیرانی داھاتوو ده‌كرێت ھەڵەی حكوومەتەكانی پێش خۆی دووبارە نەكاتەوە

K24- هه‌ولێر:

راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی، بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق، كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە و كوردیش بە گەشبینییەوە لە كارنامەكەی دەروانێت.

ڤیان سه‌بری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ھۆشداری دەداتە سەرۆك وەزیرانی داھاتووی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ھەڵەی حکوومەتەکانی پێش خۆی دووبارە نەکاتەوە و پابەندی دەستوور بێت.

لە بەرامبەردا چاودێرانی سیاسی بە باشی دەزانن، کورد بە مەرجی جێبەجێکردنی دەستوور بەشداری کابینەکەی محەمەد عەلاوی بکات.

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ھەوڵدراوە کێشەکانی ھەولێر و بەغدا چارەسەربکرێن، بۆیە ئێستا حکوومەتی ھەرێم ھیوا خوازە، حکوومەتی داھاتووی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور پابەند بێت بەو رێککەوتنانەی لە نێوان ھەردوو حکوومەت ھاتوونه‌تە ئاراوە.

H.B