توركیا پێگه‌كانی سوپای سووریا بۆردومان ده‌كات
پێگه‌كانی هێزه كوردییه‌كانیشیان له ته‌ل ره‌فعه‌ت كرده ئامانج
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "TRT"ی فه‌رمیی توركیا بڵاویكرده‌وه، تۆپخانه‌كانی توركیا پێگه‌كانی سوپای سووریا و هێزه كوردییه‌كان له باكووری ئه‌و وڵاته بۆردومان ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵه توركییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و هێزانه‌ی توركیا كه له رۆژئاوا و باكووری حه‌له‌ب جێگیر كراون، پێگه‌كانی سوپای سووریایان بۆردومان كردووه، له‌وانه‌ش خاڵی سه‌لحه‌ب و فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌بی سه‌ربازیی رمێله‌ی سه‌ر به سوپای سووریا.
هه‌روه‌ها بڵاوایكرده‌وه، ئه‌و خاڵه‌ی سوپای توركیا كه له ناوچه‌ی مارعی باكووری حه‌له‌به، پێگه‌كانی هێزه كوردییه‌كانی له ته‌ل ره‌فعه‌ت كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به‌هۆی به‌رده‌وامی تۆپباران و بۆردومانه‌كه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای سووریا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، ده‌بێت توركیا پابه‌ندی رێكه‌وتنی سوچی بێت و پێویسته له باكووری سووریا ده‌ست له چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ڵگرێت.
لاڤرۆڤ گوتیشی، توركیا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه نه‌بووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "توركیا نه‌یتوانیوه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه هاوكاری توركه‌كان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا بكه‌ن له گروپه تیرۆریستییه‌كه‌ی "به‌ره‌ی نوسره" جیا بكاته‌وه، كه خۆیان به "ده‌سته‌ی ته‌حریر شام" ناساندووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتی كرده‌وه، "ره‌هه‌ندێكی دیكه‌ی مه‌ترسیدار و هه‌ڕشه‌ئامێز كه له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له ئیدلب هاتووه‌ته ئاراوه ئه‌وه‌یه، كه جووڵه به سه‌دان چه‌كداری نوسره و ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له سووریاوه به‌ره‌و لیبا ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له شه‌ڕی ئه‌و وڵاته".
هه‌ر ئه‌مڕۆش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كانی له باكووری سووریا فراوانتر و پێگه‌كانیشی به‌هێزتر ده‌كات.
H.B