ژمارەی ئەو شوێنانە ئاشکرا دەکرێت کە لە هەولێر بەهۆی سەرپێچی کارەبایان بڕدراوە

پارێزگای هەولێر چەند زانیاری و داتایەک ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە بارەی هەڵمەتی بڕینی کارەبای ئەو شوێنانەی بە سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە رایگەیاند، ژمارەکان دڵخۆشکەرن و هەڵمەتەکە بە سەرکەوتویی بەڕێوەدەچێت.

گووتیشی، هەڵمەتەکە هەموو ناوچەکانی سەر بە پارێزێگای هەولێر و هەموو شوێنە گشتی، بازرگانی و ماڵە ئاساییەکان دەگرێتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی دەست بە کوردستان24 کەوتووە، لە سێ گەڕەکی شاری هەولێر لە کۆی 227 شوێنی پشکنراو، کارەبای 86 شوێن کە سەرپێچیان تێدا تۆمارکراوە بڕدراوە.

پارێزگای هەولێر دووپاتیکردەوە، ئەگەر ئەو کەسانەی لە سەرپێچییەکان بەردەوم بن، دەدرێنە دادگا و سزای تووندتر دەدرێن و تاوەکو ئێستا لە کۆی 506 شوێنی پشکنراو، کارەبای 158 شوێن بڕدراوە.

H.J