سۆنی پەڕەی تایبەتی پلەیستەیشن5ـی کردەوە
"تایبەتمەندی ناوازەی هەیە"
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای سۆنی پەڕەی فەرمی بۆ پلەیستەیشن پێنج PS5 کردەوە و تیایدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات، ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
سۆنی دەڵێت، تایبەتمەندی ناوازەمان بۆ پلەی پێنج داناوە، بەڵام جارێ ئاشکرایان ناکەین، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بزانن، تایبەتمەندییەکان چین، کەی ئامێرەکە بڵاودەبێتەوە و نرخی چۆن دەبێت، دەتوانن لەم وێبسایتە ناو خۆیان تۆمار بکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە پشووەکانی ساڵی 2020 ئامێرەکە بڵاودەکاتەوە، واتە لە نێوان مانگی 10 بۆ 12ی ئەمساڵ.
کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینینی پەڕەی تایبەتی PS5
