بە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری پێنج کەناڵ داخران

کەناڵەکەی مەلا مەزهەریش داخرا

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری، بەهۆی سەرپێچیکردنی "ماددەی سێیەم برگەی سێیەم خاڵی دووەەم و سێیەمی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی رێکسختنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان"، بڕیاردرا بە داخستنی چەند کەناڵێک بۆ ماوەی یەک هەفتە.

شێروان عەولا، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی چاپ و بڵاوکردنەوە بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو کەناڵانە پێشتر ئاگادار کراونەتەوە کە چەند بەرنامەیەک بەهۆی سەرپێچیکردنی رێنماییەکان پەخش نەکەن، بەڵام ئەوان گوێیان بە ئاگادارییەکە نەداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، هەریەک لە کەناڵەکانی سرووشت، داهێن، کۆمەڵ، تەسەوف و یەکگرتوو2 داخراون.

یەکێک لە کانەڵەکان، کەناڵی "سرووشتی" مەلا مەزهەرە کە ئێستا لە لایەن چەند چالاکوانێک بەهۆی بێڕێزیی کردن بە ژنان، سکاڵایان لە دژی تۆمارکردووە و دۆسیەکەی لە دادگایە.