ته‌ندروستی جیهانی: كۆرۆنا هیچ چاره‌سه‌رێكی نییه
له به‌های ئه‌و راپۆرتانه كه‌م ده‌كاته‌وه كه باس له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له به‌های ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌مكرده‌وه، كه باس له دۆزینه‌وه و دروستكردنی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، كه تا ئێستا به سه‌دان كه‌س له چین به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به هه‌زارانی دیكه‌ش له زیاتر له 20 وڵاتی جیهان تووشی ئه‌و ڤایرۆسه هاتوون.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی چینی، تیمێكی زانكۆی چیجیانگ چاره‌سه‌رێكیان بۆ ئه‌و په‌تایه دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك سكای نیوزی به‌ریتانیش بڵاویكرده‌وه، تیمێكی توێژه‌ران توانیویانه له داهێنانی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و ڤایرۆسه هه‌نگاوی باش بنێن.
ئه‌مڕۆ له وه‌ڵامی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، تارق جاساریڤیچ، وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دووپاتیكرده‌وه، "هیچ جۆره چاره‌سه‌رێكی كرداریی ناسراو بۆ ئه‌و ڤایرۆسه نییه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین گیانیان له‌ده‌ستداوه، 490 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، له‌كاتێكدا ئه‌و په‌تایه بۆ زیاتر له 20 وڵاتی دیكه‌ی جیهان گوازراوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی وڵاتان گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ چین راگرتووه.
ئه‌مڕۆش لیژنه‌ی پزیشكی ته‌ندروستی نیشتیمانی له چین گیانله‌ده‌ستدانی 65 كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه راگه‌یاند، كه كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له چین گیانیان له ده‌ستداوه، سنووری 490 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، زۆربه‌یان له شاری وۆهان تۆماركراون، كه به سه‌رچاوه‌ی ده‌ركه‌وتن و چه‌كه‌ره‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه داده‌نرێت.
H.B