عەتا شێخ حەسەن کۆچی دوایی کرد
وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجە کۆچی دوایی کرد
K24 – ههولێر:
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی چوونی بۆ دەوام، عەتا شێخ حەسەن لەناو ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، جەڵتەی دڵ لێیداوە.
H.J