بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

سەرۆکی ژووری پارێزەران لە دادگای بەرایی قەزای بەردەڕەش گیانی لەدەستدا

K24 – دهۆک:

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی گشتی نێوان بەردەڕەش- کەڵەک نزیک گوندی گردەپان، لە رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان ئۆتومبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا کامری و بارھەڵگرێکدا، کەسێک گیانی لەدەست دا.

ئەو کەسەی کە گیانی لەدەست داوە سەرۆکی ژووری پارێزەرانە لە دادگای بەرایی قەزای بەردەڕەش و خۆی شۆفێری کردووە و بە تەنهاش بووە لە ناو ئۆتۆمبێلەکە.

H.J