كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستانساماڵ دەبێ و لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 17 و سلێمانی و دھۆك 15 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ھەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەستپێدەكات و لە شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت، لە ھەندێ ناوچە بەفر دەبارێت.