سه‌رۆكی حكومه‌ت پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنەماڵەی عەتا شێخ حەسەن ده‌كات
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی به‌یانی ئه‌مڕۆ له سلێمانی كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ده‌كات، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی پرسه نامه‌كه:
"بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەتا شێخ حەسەن کەسایەتی نیشتمانپەروەری سلێمانی و گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان -سلێمانی-م بیست. پرسە وسەرەخۆشی لە بنەماڵە و هەڤاڵانی دەکەم و هیودارام خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/6"