سهرۆك بارزانی و بهرههم ساڵح رهوشی عێراق و راسپاردنی سهرۆك وهزیرانی نوێیان تاووتوێكرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراق دەكات
K24 - ههولێر:
ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی 2ـی 2020 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت و ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.
هەروەها بیروڕا لەبارەی ڕێگەچارەكان بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری و جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەران ئاڵوگۆڕ كرا.
پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.