بەڕێوەبەری بەڵگەکانی تاوان: ئەگەر هەیە دۆسییەی ئامانج بابانی خۆکوژیی نەبێت بەڵکو کوشتن بێت
راستییەکان دەبێت ئاشکرا بکرێت
K24 – ههولێر:
جەبار ئەحمەد شەریف، بەڕێوەبەری بەڵگەکانی تاوانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەلە کراوە لە راگەیاندی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و کچەکەیان.
راشیگەیاند، چوار قەوانەی ناو سەیارەکە سەرچاوەکەی دیار نەکراوە و نازانرێت لە چ دەمانچەیەک تەقێنراوە، ئەمەش گومانی بۆ دۆسیەکە دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گومان هەیە کردەوەکە خۆکوژیی نەبێت، بەڵکو کوشتن بێت.
ئاشکراشیکرد، دادوەری لێکۆڵینەوەی دۆسییەکە، پەڕوای لێکۆڵینەوە داخستووە، ئێمە داواکارین لە لایەن داواکاری مافی کەسیەوە تانەی لێبدرێت و راستییەکان روونبکرێتەوە.
رۆژنامهوان و پێشكهشكار ئامانج بابانی و هاوسهر و منداڵهكهی، له شهوی 16ی ئۆكتۆبهری 2019 له رووداوێكدا له سلێمانی كوژران.
ئهگهرچی دادگا دۆسیهكهی به خۆكوشتن له قهڵمدا و دۆسیهكهشی داخستووه، بهڵام تا ئێستاش گومان له رووداوهكه دهكرێت.
H.J