"منداڵێكی سێ ساڵان بۆ فرۆشتن"
رێكلامی بۆ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رێكلام بۆ فرۆشتنی منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵان كراوه و زۆرێك له به‌ركارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕانه نیگه‌رانیان له باره‌ی ئه‌و رێكلامه‌وه ده‌ربڕیوه.
رێكلامه‌كه له سایتێكی تونس و تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی بڵاوكراوه‌ته‌وه. تێیدا كه‌سێك رێكلامی بۆ فرۆشتنی منداڵه‌كه‌ی به (3) هه‌زار و (500) دیناری تونسی كردووه، كه ده‌كاته (1100) یۆرۆ و له ژێر ناونیشانی كچان بۆ فرۆشتن بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كه‌سه‌كه له‌سه‌ر وێنه‌ی كچه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: كچه‌كه‌م بۆ فرۆشتنه، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات. كچه‌كه‌مان ژیر و په‌روه‌رده‌كراوه و ته‌مه‌نی (3) ساڵه.
ئه‌و رێكلامه بووه‌ته جێی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رێكلامهكهیان به هه‌وڵێك بۆ بێ به‌هاكردنی مرۆڤ و بازرگانیكردن به منداڵانه‌وه لێكداوه‌ته‌وه.
