هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
داوایەک لە شۆفێران بەهۆی گۆڕینی کەشوهەوا دەکات
K24 – هه‌ولێر:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران، پێویستە شۆفێران سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
سه‌رجه‌م شۆفیران وهاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له‌رۆژی هه‌ینی 2020/2/7 پاشنیوه‌رۆوه به‌پێی پیشبینیه‌كانی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی بۆمه‌له‌رزه‌وكه‌شناسی هه‌ریمی كوردستان شه‌پۆلیكی سه‌رماو باران وبه‌فر هه‌ریمی كوردستان ده‌گریته‌وه وه‌له‌ناوچه شاخاویه‌كان پیشبینی ده‌كریت به‌فریكی زۆر بباریت وه‌بگاته سه‌نته‌ری شاره‌كانیش وه‌به‌رده‌وام بیت تاكو رۆژی یه‌كشه‌ممه ئیواره‌كه‌ی وه‌له‌دوایی ببیته‌وه سامال وه‌بۆبه‌یانیه‌كه‌ی شه‌خته‌و به‌سته‌له‌ك بیت وه‌پله‌كانی گه‌رماش له‌م چه‌ند رۆژه بۆچه‌ند پله‌یه‌ك له‌ژیر سفر بن
بۆیه تكاله‌هاولاتیان وشوفیران ده‌كه‌ین كه‌وا له‌م چه‌ند رۆژه ئاگاداریه‌كه به‌هه‌ند هه‌لبگرن وه‌بۆحاله‌تی زۆر زه‌ره‌رو نه‌بیت سه‌ردانی ناوچه شاخاویه‌كان نه‌كه‌ن وه‌له‌حاله‌تی چونیان دلنیابن له‌بونی پیداویستیه‌كانی رۆیشتن ولیخورین له‌ناو به‌فر وه‌زنجیر له‌تایه‌ی ئوتومبیله‌كانیان بده‌ن وه‌هه‌ر بۆخۆشی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌م شوینانه نه‌كه‌ن چونكه ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌مجاره ی سه‌رماوسۆله زۆر كاریگه‌رتره له‌مانه‌ی پیشوتر به‌پێی پیشبینیه‌كان
به‌هیوای سه‌لامه‌تی وپابه‌ندی بۆهه‌مو لایه‌ك
H.j