چەند شۆفێرێکی تانکەری غاز: تەقەمان لێ دەکەن و ژیانمان پارێزراو نییە
"سیناریۆکە ئەوەیە کۆمپانیا کۆنەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە"
K24 – ههولێر:
شۆفێری چەند تانکەرێکی غاز لە نزیک کێڵگەی "دانە غاز" قسە بۆ کوردستان24 دەکەن و دەڵێن، تەقەمان لێ دەکەن و هۆکارەکەشی گۆڕینی کۆمپانیاکەیە.
شۆفێرێک دەڵێت، هەموو شەوێک تەقەمان لێ دەکەن، هێزیشمان لەگەڵە بەڵام دەڵێن فەرمانی تەقەکردنمان پێ نییە.
دەشڵێت، ئەمە سیناریۆیە و دەیانەوێت کۆمپانیا کۆنەکە بگەڕێتەوە.
یەکێکی دیکەش لە شۆفێران رایگەیاند، لەم کۆمپانیا نوێیە قۆرخکاری نییە و ئێمە قازانجی زیاتر دەکەین.
راشیگەیاند، ئەمنیەتمان پارێزراو نییە و لە زۆر شوێن تەقەمان لێ دەکەن و هەندێک لە بارهەڵگرەکان بەهۆی تەقەکردن بلاک لیست کراون.
H.J