کۆمپانیای دانە گاز و کریسنت پترۆلیۆم راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
هۆکاری کێشەکان دەخەنەڕوو
K24 – ههولێر:
ھەردوو كۆمپانیا دانا گاز و كریسنت پترۆلیۆم لە روونكردنەوەیەكدا رایانگەیاند، بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر بە تەواوى تواناوە دەستى پێکردەوە.
بەرهەمهێنان لە وێستگەى غازى کۆرمۆر بە تەواوى تواناى خۆیەوە دەستى پێکردەوە دواى ئەوە شەوى سێشەممە ئاگر لە وێستگەکە بەربوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هەردوو کۆمپانیا، تیمە راهێنراوەکان لەسەر بەرپەچدانەوەى خێرا کە لە مەیدانى پرۆژەکە نيشتەجێن، توانیان دەستبەجێ وێستگەکە بێننەوە بارى ئاسایى دواى دڵنیابوون لە سەلامەتى گشت کارمەندەکان.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، توانرا زوو ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە بێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى لێ بکەوێتەوە و رێوشوێنى پێویست گیرایە بەر بۆ داخستنى وێستگەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە بە هۆى کێشەیەکى تەکنیکیەوە رووى داوە، کارەکان لە وێستگەکە رۆژى سێشەممە دواى ماوەیەکى کورت دەستیان پێ کردوەوە و لە ئێستادا غاز بە تەواوى تواناى خۆیەوە بەرهەم دەهێنرێت.
H.J