یاسای چاكسازی كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

كوردستان24 ده‌قه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020، یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان-عێراق، لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.

به‌ گوێره‌ی رێككاره‌كانی ده‌ركردنی یاسا، دوای په‌سندكردنی ده‌قی یاساكان له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا و دوای په‌سندكردنیشی له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژووی له‌سه‌ر كرد.