1200 په‌نابه‌ری دیكه له رۆژئاوای كوردستانه‌وه گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان
ته‌نیا له مانگی رابردوودا
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نیا له مانگی رابردوودا، (253) خێزانی کوردی رۆژئاوا لە ناوچە سنوورییەکانی "سحێلا" بەشێوەی نافەرمی گەیشتوونه‌ته ھەرێمی کوردستان.
پەنابەرەکان لەلایەن ئۆفیسی شنگالی "دەزگای خێرخوازیی بارزانی" پێشوازیان لێکراوە، ھەمووخێزانەکان کە ژمارەیان (1200) کەسە، گواستراونەتەوە کەمپی پەنابەرانی "بەردەڕەش" لەسنووری پارێزگای دھۆك.
رێکخراوه‌كانی "ئيل دى ئێس"ى ئەمه‌ریکایی و "خەلسا ئاید" و "کابنی" پشتیوانی پڕۆژەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەن بۆ دابینکردنی خواردنی گەرم و پێشوازی پەنابەران.
بەڕێوبەرایەتی کەمپی "بەردەڕەش" کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیەوە بەڕێوه‌دەبرێت، بۆ "کوردستان24" رایگەیاند، ھەموو ئەو پەنابەرانە لەگەڵ گەیشتنیان بۆ کەمپەکە سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان بۆ دابینكراوه.


