كۆرۆنا ئابووری جیهانی خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره
سه‌ره‌تا دۆخه‌كه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا
K24- هه‌ولێر:
سه‌ره‌تا مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌ند وه‌رنه‌گیران، به‌ڵام خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و تووشبووانی په‌تاكه له چین، جیهانی هێناوه‌ته سه‌ر هێڵێكی گه‌رم و چه‌ندین رێكاری جیاوازیان گرتۆته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌رنه‌چێت.
به‌شێك له رێكاره‌كان ئابووری جیهانیان دووچاری شڵه‌ژان كردووه، به تایبه‌ت كه دوای کشانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان مه‌ترسییەکان زیاتر بوون، له‌وانه کۆمپانیای ئایکیا هەرسی فرۆشگاکەی لە چین داخست و پشووی بە مووچەوە به 4 هەزار کارمەندی داوه. کۆمپانیای ئەپڵیش بە دوای جێگرەوەی چین دەگەڕێت بۆ بەیەکەوە بەستانەوەی بەرهەمەکانی.
لە لایەکی دیکەشەوە ستاربەکس نیوەی بنکەکانی لە چین داخست، کە ژمارەیان دەگاتە چوار هەزار بنكه. به‌شێكی زۆر له وڵاتان و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان نه‌ك هه‌ر گه‌شته‌كانیان بۆ چین راگرت، به‌ڵكو گه‌شته‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئاسیاش كه‌م كردووه‌ته‌وه.
لە چینیش هەزاران کارگە بە شێوەیەکی کاتی وەستاون، زۆربەی دوکانەکانیش داخراون، بە تایبەت لە شاری وۆهان هاووڵاتیان ناچارکراون لە ماڵەکانیان دەرنەچن، بەهۆیەوە زۆربەی کارگە زەبەلاحەکانی ئۆتۆمبێل پەکیان کەوتووە، بە جۆرێك کارگەکانی وەك جەنەراڵ مۆتۆرز و نیسان و فۆرد و هۆندای لە شاری وۆهانن.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیەش، حکوومەتی چین پشووی فەرمی وڵاتەکەی درێژکردووەتەوە، جووڵەی زەمینی و ئاسمانی راگرتووە، هەروەها 16 شاریشی داخستووە کە ژماره‌ی دانیشتوانیان ده‌گاته 50 ملیۆن كه‌س، ئەوان لە شارەکانیان گیریان خواردووە و ناتوانن بێنە دەرەوە.
14 کەرت و شار کە دوو لە سەر سێی کۆی بەرهەمی ناوخۆی چین پێکدێنن و 78% هەناردەی وڵاتەکەیان پێکهێنانەوە، کارگەکانیان وەستاوە.
ئەو کەرت و شارانە بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی 90% بەرهەمهێنانی مس و 60% بەهەمهێنانی ستیل و 65% پاڵاوتنی نەوت و 40% بەرهەمهێنانی خەڵووز.
داخرانی کارگەکانی چین ئەگەر بە شێوەیەکی کاتیش بێت، زیان بە هاوردەی زۆربەی وڵاتان دەگەیەنێت لە پێشینەشیان ئەمه‌ریکا، کە بە شێوەیەك لە زۆربەی کەرتەکانی پشت بە هاوردەی چینی دەبەستێ، دیارترینیشیان تەکنەلۆژیا و ئۆتۆمبێل و کەلوپەلە پزیشکییەکان.
پەککەوتنی کارگەکانی چینیش بە واتای کەمبوونەوەی خواستی نەوت دێت، ئەوەش بە خێرایی رەنگی دایەوە کە نرخی نەوت بە رێژەی 17% دابەزی، بۆ ئەوەش بڕیارە رێکخراوی ئۆپێك کۆبوونەوەی پێشوەختە ئەنجام بدات.
بە گوێرەی داتاکانی کۆمپانیای کێلپەری فەرەنسی، هاوردەی چین لە نەوتی خاو بە نزیکی 2 ملیۆن بەرمیل رۆژانە لە 15 بۆ 22 مانگی رابردوو دابەزیووە، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە هاوردەی نەوت لە لایەن وڵاتانی ئاسیاوە 3 ملیۆن بەرمیل له‌هه‌ر رۆژێك دابەزیووە.
H.B