حكوومەت لیژنەیەكی باڵا بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی پێكدەھێنێت
یاساكه دهچێته بواری جێبهجێكردن
K24- ههولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵا بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی پێک دەهێنێت و لە ماوەی ساڵێکیش ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای چاسکازی لە سەر هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، بریاریشە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یاساکە لە رۆژنامەی وقایعی کوردستان بڵاوبکرێتەوە، لەو رۆژەوەش یاساکە کاری پێدەکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی ئەحکامەکانی ئەو یاسایە، ماددەکانی جێبەجێ دەکات. سەرەتا لیژنەیەکی باڵا بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و دواتر هەر وەزارەتێکی تایبەتمەند لیژنەی لاوەکی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەردەکەن، ئەو لیژنانەش بەپێی پەیڕەوێك کاردەکەنة کە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی دەری دەکات.
لهمبارهشهوه محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنە دارایی له پهرلهمانی كوردستان دەڵێت: لە ماوەی ساڵێك ئەنجامەکەی دەردەکەوێت، حکوومەتیش بەشێوەی راپۆرتی وەرزی ئەنجامی جێبەجێکردنی یاساکە بۆ پەرلەمان دەنێرێت.
یاسای چاكسازی له 19 مادده پێكهاتووە، یاساکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ چاکسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیارزاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان. لە دوای بڵاوبوونەوەی, ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتە تایبەتمەندەکان یاساکە جێبەجێ دەکەن، کە کاریگەری سیاسی و ئابووری و کارگێری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.
H.B